ئاسیائیسپانیاخولەکانی دیکه‌یاریگا

“ژاڤی پێی وتم لە کەتەلۆنیا وا فێر دەکرێین ڕقمان لە ڕیاڵ مەدرید بێت.”

یارگانێت- بەغداد بونجاحی جەزایری و هاوتیمی ژاڤی هێرناندز لە یانەی ئەل سەدی قەتەری، پەردە لەسەر گفتوگۆ تایبەتییەکانی خۆی لەگەڵ ژاڤیدا لا دەدات و نهێنییەکانی لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەدرکێنێت.

بونجاح کە ئێستا هاوتیمی هەریەکە لە ژاڤی هێرناندزی ئەفسانەی بارسێلۆنا و گابی فێرناندێزی یاریزانی پێشووتری ئەتڵەتیکۆ مەدریدە لەو یانە قەتەریە، قسەکانی دوو یاریزانەکە دەگێڕێتەوە سەبارەت بەو ڕکباریە توندەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا هەیانبووە و دەڵێت: “هیچ کام لەو دوو یاریزانە حەزیان لە ڕیاڵ مەدرید نییە. ژاڤی پێشی وتووم کە لە کەتەلۆنیا وا فێر دەکرێین ڕقمان لە ڕیاڵ بێتەوە و هەر بەو هەستەوە گەورەش دەبین.”

هێڕشبەرە جەزائیرییەکە تەمەنی 27 ساڵە و لە ساڵی 2015 ڕووی کردە یانەی ئەل سەد. سێ ساڵە لەگەڵ ژاڤی هێرناندز یاری دەکات و گابیش لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە هاوینی ڕابردوو گواستیەوە بۆ یانە قەتەرییەکە. بونجاح ساڵی پار توانی بە 58 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی جیهان بگرێت و پێش هەریەکە لە نموونەکانی وەک لیۆنێلی مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و موحەمەد سەڵاح بداتەوە. بە باشترین یاریزانی جەزائیریی بۆ ساڵی 2018 دیاریکرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close