جیهانگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەرێکی ناودار دەستی لەکار کیشایەوە

Yariga App

یاریگا –

وەلید رەگڕاگی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب بە رەزامەندیی دوولایەنە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی، پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی جێهێشت.

یەکەمین وێستگەی پیشەگەرێتی رەگڕاگی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2014 کاتێ پۆستی راهێنەرایەتی FUS Rabatی وڵاتەکەی وەرگرت و بۆ ماوەی 6 ساڵ مایەوە. پاشان دوحەیلی قەتەری و دواتر لە رێگەی ویدادەوە گەڕایەوە بۆ مەغریب. لە ساڵی 2022 پۆستی راهێنەرایەتی مەغریبی وەرگرت و لە یەکەمین ئەزموونیاندا توانی بگاتە چوارگۆشەی زێڕینی جامی جیهانی ئەو ساڵە و پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.

ساڵی رابردووش لەسەر ئاستی کیشوەری ئەفریقا هەڵبژاردەکەی گەیاندە فیناڵی جامی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرە و لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ لە رووداودا بە سەنیگال دۆڕا.

جیابوونەوەی رەگڕاگی و مەغریب لەکاتێکدایە نزیکەی تەنها سێ مانگێکی ماوە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026. هەڵبژاردەی مەغریب لە کۆمەڵەی سێیەم دێت لەپاڵ بەڕازیل، هایتی و سکۆتلەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button