ئینگلتەرایاریگا

گواردیۆلا: دەیڤد سیلڤا لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ماڵئاوایی لێدەکرێت

یاریگاپێپ گواردیۆلا ڕایگەیاند کە دەیڤد سیلڤا لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ماڵئاوایی لێدەکرێت و وەرزەکە لەگەڵ ستی بەکۆتا دێنێت. هەرچەندە گرێبەستەکەی سیلڤا لەسەرەتای مانگی شەشدا بەکۆتا هات، بەڵام یانەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مانەوەی یاریزانەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە.

“بەڵێ دەیڤد تا کۆتایی وەرز لەگەڵمان دەبێت، ئەو کۆتا یاریەکانی بەبێ هاندەران ئەنجام دەدات، بەڵام هیواخوازین بتوانین مەڕاسیمێکی شایستەی بە ئامادەبوونی هاندەران بۆ ساز بکەین”. گواردیۆلا لەبارەی گرینگی مەڕاسیمی ماڵئاواییش گوتی “یانە مەزنەکان بەوە مەزنن کە هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو یاریزانانە هەبێت کە خزمەتی دە ساڵەیان هەبووە لە یانەکەدا وەکو چۆن ڤینسنت کۆمپەنی، جۆ هاڕت، یایا تۆرێ و پابلۆ زابالێتا کردمان”.

شایانی باسە دەیڤد سیلڤا بەر لە دەستپێکی ئەم وەرزە بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی ڕاگەیاندبوو. ئەو لەساڵی 2010ەوە لە یانەی ڤاڵێنسیاوە پەیوەندی بە مانچستەر ستیەوە کردووە و بەتێپەڕبوونی ساڵەکان بووە یەکێک لە باشترینەکانی یانەکە بە بردنەوەی چوار نازناوی پریمەرلیگ، پێنچ جامی کاراباو و دوو جامی ئێف ئەی و بەشێکیش بوو لەو تیمەی کە کۆتاییان هێنا بە 35 ساڵەی نەبوونی نازناو لە یانەکە کاتێک لەژێر ڕاهێنەرایەتی مانسینی توانییان بەشێوەیەکی لەیادنەکراو نازناوەکە ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button