ئه‌وروپائیسپانیا

سیتین: ئاستمان بەرامبەر لیگانێس وەک پێویست نەبووە

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەرەڕای بردنەوەكەیان لە لیگانێس پێی وایە ئاستیان وەك پێویست نەبووە.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا ووتی: ئەمڕۆ شكستمان هێنا لە درووستكردنی هەل و فشار خستنە سەر یانەی بەرامبەر، نەمانتوانی باڵادەست بین لە یاریەكە، لیگانێس تەواوی بۆشایەكانیان پڕ كردبوویەوە و بە باشی یاریام یاریان دەكرد، هەروەها ئێمە لە باشترین ئاستماندا نەبووین.

سەبارەت بە گریزمان ووتی: گریزمان یاریزانێكی نایابە ،ئەگەر ئەمڕۆ باش نەبووبێت ئەوا هەموو پێویستە بۆ ئێمەولە توانایدا هەیە جیاوازی درووست بكات، ئێمە هەموو كات پێویستمان بە خۆی و تواناكانی هەیە.

بارسێلۆنا لە كۆی ئەنجامدانی 29 یاری لە خولی ئیسپانی توانیویەتی 64 خاڵ كۆبكاتەوە و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button