ئیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوەگرنگترین

هازارد ریاڵ مەدریدی دەوێت و مەدریدیش هەر بێدەنگە

یاریگا- ئێدین هازارد ئەستێرەی یانەی چێڵسی سوورە لەسەر گەیشتن بە خەونەکەی و مەدریدیش هەر بێدەنگە.

هازارد لە تەواو لێدوانەکانیدا بە راشکاوانە باس لەوە دەکات کە دەیەوێت یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات بەڵام یانە ئیسپانییەکە هەمیشە بێ وەڵام دەیهێڵێتەوە.

ناوبراو لە نوێترین لێدوانیدا بۆ فرانس فوتبۆڵ وتی “ئایا حەز دەکەم یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکەم؟ بەڵێ. بەڵام ئەوەی دەوترێت گوایە زیدان پەیوەندی پێوەکردووم ئەوکاتەی راهێنەر بووە راست نیە. ریاڵی بێ زیدان جیاوازە بەڵام هەر ریاڵ مەدریدە. هەمیشە وتوومە دەمەوێت دوای ئینگلتەرا ئەزموونێکی نوێ تاقی بکەمەوە بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە دەڕۆم چونکە زۆر هۆکاری دیکە هەن کاریگەریان هەیە بۆ مانەوەم”.

ئەستێرە ٢٨ ساڵەکە لەم وەرزەدا  خاوەنی ١٠ گۆڵ و ١٠ ئاسیستە لە ٢٢ یاریدا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close