ئیتاڵیاگرنگترین

سەرۆکی یانەی بریشیا ڕەتی دەکاتەوە تۆنالی بە گۆڕینەوە بداتە ئینتەر و یوڤی

یاریگا – سەرۆکی یانەی بریشیا، ماسیمۆ سیلینۆ، ڕایگەیاند کە یانەکە بە هیچ شێوەیەک ساندرۆ تۆنالی بە گۆڕینەوە ناداتە یانەکانی دیکەی وەک ئینتەر میلان و یوڤێنتوس، بەڵکو لە بەرامبەردا، چاوەڕێی ئۆفەری گرانبەهایان لێدەکات بۆ فرۆشتنی یاریزانە بەهرەدارەکەی ئیتاڵیا.

یاریزانە 20- ساڵیەکە لە دەرەوەی ئیتاڵیاش چاوی یانە گەورەکانی وەک پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنای لەسەرە، بەڵام سیلینۆ ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە یاریزانەکە خوازیارە هەر لە ئیتاڵیا درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات بۆ ئەوەی بتوانێ پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانیش قایم بکات، هەربۆیەش وێستگەی داهاتووی ئینتەر میلان یاخود یوڤێنتوس دەبێت.

شایانی باسە تۆنالی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سەرخستنی برێشا بۆ خولی پلە یەکەکانی ئیتاڵیا لە وەرزی ڕابردوودا و لەم وەرزەشدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە سەرەڕای خراپی ئاستی یانەکەی، بەدەر لەمەش لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوودا بەشداری یەکەمین یاری خۆی کرد بە درێسی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی لیشتنستاین.

بابەتی زیاتر

Back to top button