ئینگلتەراگرنگترین

جێرارد: کلۆپ شایانی ئەوەیە پەیکەرێکی بۆ درووست بکرێت

یاریگا- ستیڤن جێرارد ئەفسانە و کاپتی پێشووی یانەی لیڤەرپوول داوا دەکات یانەکە ڕێز لە یۆرگن کلۆپ بنێت و پەیکەرێکی بۆ درووست بکات بەوپێیەی دوای سی ساڵ یانەکەی بە نازناوی پریمەرلیگ شاد کردەوە.

جێرارد لەبارەی دەستکەوتنەکانی کلۆپ بە ماڵپەڕی The Athleticی ڕاگەیاند “با ڕاشکاوانە قسە بکەم، لە ئێستادا پێموایە کلۆپ باشترین ڕاهێنەری جیهانە. پێویستە ئەوە لەیاد نەکەین ئەوکاتەی کلۆپ بووە راهێنەرمان ئێمە لە دۆخێکی نالەباردا بووین، کەچی ئێستا بەرەو پریمەرلیگ دەڕۆین و چامپیۆنزلیگیشمان بردۆتەوە، بۆیە بە هەموو پێوەرێک ئەم ڕاهێنەرە شایانی ڕێزلێنانە و شایانی ئەوەیە پەیکەری خۆی هەبێت لەبەردەم یاریگاکە“.

شایانی باسە لە ئێستادا پێویستی بە شەش خاڵە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ و کوڕانی کلۆپ توانیویانە 25 خاڵ پێش مانستی و گواردیۆلا بکەون و لەکۆی 29 یاریاندا 27یان بە بردنەوە بەکۆتا هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button