ئیسپانیا

زیدان: پێنج گۆڕانکاریی نە لە بەرژەوەندیمانە نە لە زیان

یاریگا- زینەدین زیدان کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئیباری ئەنجام دا و تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێک.

سەبارەت بەو بڕیارەی کە لە یارییەکاندا ڕێگە دەدرێت پێنج جار یاریزان بگۆڕدرێت، ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە گوتی: “ئەوە نە لە بەرژەوەندی، نە لە زیان. تەنها چەند یاسایەکی جیاوازە و پێویستە پێی ڕابێین. بە شێوەیەکی گشتی لە ساتێکی تەواو نامۆداین و دەبێت خۆمانی لەگەڵ ڕابهێنین.”

هاوکات هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی مێرەنگی دا بەوەی کە هەریەکە لە ئیدن هازارد و ئاسینسۆ بە شێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنانی بە کۆمەڵەکانیان ئەنجام داوە و ئامادەن.

ڕیاڵ بە جیاوازی دوو خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە و ئەم هەفتەیە یەکەم یاری دوای پەککەوتی لالیگا بەهۆی کۆرۆناوە، ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button