ئینگڵته‌را

ڤان دایک لە پێناو لیڤەرپووڵدا گرنگیپێدانەکانی پی ئێس جی پشت گوێ دەخات

یاریگا- ڤیرجل ڤان دایکی سەرکردە و دڵی بەرگری لیڤەرپووڵ، لە پێناو مانەوەی لە ئانفیڵد هەموو بایەخپێدانێکی پاریس سان جێرمان پشت گوێ دەخات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە سەن-ی بەریتانی، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە گرنگی نادات بە خواستەکانی پاریس، بۆیە لە ئاییندەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەشی لەگەل لیڤەرپوول نوێ دەکاتەوە.

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، مووچەی هەفتانەی ناوبراو بۆ 220 هەزار پاوەند بەرز دەکرێتەوە، نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button