ئەوروپائینگلتەرا

بێرناردۆ سیلڤا بە باشترین یاریزانی مان سیتی هەڵبژێردرا بۆ مانگی دیسەمبەر

یاریگانێت/ مانگی دیسەمبەر بە قورسترین مانگ دادەنرێت  بۆ یانەکانی ئینگلتەرا بەتایبەت بوشداربوانی پریمەرلیگ، بەوپێیەی ڕۆژەکانی ‘بۆکسین دەی’ تێ دەکەوێت و یانە و یاریزانانیش دەکەونە تاقیکردنەوەیەکی ماندووکەرەوە.

بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی توانی لەسەر ئاستی یانەکەی ئەو مانگە تاقەتپڕووکێنە بکاتە مانگی سەرکەوتنی خۆی و  زیاتر لە سەدا پەنجای دەنگەکانی بۆ ڕۆشت.

یاریسازەکەی ستیزن توانی پێش هەریەکە لە لێرۆی سانێ و گابرێل خیسۆس بکەوێت، کاتێک ئەم دوانەیان باقیتری دەنگەکانیان بۆ چوو.

پێشتر، سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە مانگەکانی هەشت و نۆ و، ڕیاز محرەز و ڕەحیم ستێرلینگ دوابەدوای یەک لە مانگەکانی دە و یازدە وەک باشترینی ستیزن هەڵبژێردران.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close