Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گفتوگۆكان دەستیانپێكردووە؛ لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی بەرگریكارێک دەدات

لەسەر داوای ئارنە سڵۆت

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی لوتشارێل خێرترۆودا بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی لایپزیگ دەدات.

خێرترۆودا لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی فاینۆرد بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگ كرد و ئێستا بە خواستن یاریی بۆ سەندرلاندی ئینگلیزی دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی لوتشارێل خێرترۆودا دەستپێكردووە.

پەیوەندییە سەرەتاییەكان لەگەڵ سەندرلاند دەستیپێكرد و ئارنە سڵۆت لە فاینۆردەوە بە باشی بەرگریكارەكە دەناسێت و دەیەوێت بیگوازنەوە.

خێرترۆودا لەم وەرزەدا لەگەڵ سەندرلاند 18 یاریی كردووە و بەشداری 1017خولەكی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button