Loading...
ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ هەڵوێستی مایکڵ کاریک لەسەر داهاتووی مارکوس راشفۆرد ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارکوس راشفۆرد لەنێوان مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و مایکڵ کاریک ئارەزووی گەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان دەکات.

راشفۆرد هاوینی رابردوو بە خواستن و تا کۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد و یانە کاتالوونییەکە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی.

ماڵپەڕی تێلیگراف بڵاویکردووەتەوە، کاریک ئارەزووی گەڕاندنەوەی راشفۆرد دەکات و دیدگایەکی جیاوازی بۆ ئەستێرەکەیان هەیە، بەڵام راشفۆرد لە بارسا دڵخۆشە و نایەوێت بگەڕێتەوە لای شەیتانە سوورەکان، هەروەها خواستی بارسێلۆناش بۆ هێشتنەوەی یاریزانەکە بەربەستێکی دیکەیە.

مارکوس راشفۆرد بە درێسی بارسێلۆنا

راشفۆرد لەگەڵ بلووگرانا ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و توانیوەتی ببێتە جێی رەزامەندی هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە، هەر بۆیە یانەکە هەوڵدەدات گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی، هاوکات، هێرشبەرە ئینگلیزییەکە ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا دەربڕیوە و رایگەیاندووە سەرسامە بە کلتووری بردنەوەی یانەکە.

راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 31 یاریی کردووە، توانیوەتی 9 گۆڵ و 12 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button