ئیسپانیا

ڕیاڵ پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند و ڕۆژنامەیەکیش ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا- لە میانی ڕاهێنان و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید پێکانی یاریزانێکی یانەکەی ڕاگەیاند.

یانە شاهانەکە ڕایگەیاند ئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان دەریانخستووە ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکار تووشی پێکان هاتووە لە ماسوولکەکانیدا. بەوەش مەدریدییەکان دووەم پێکراویان تۆمار کرد لە ماوەی ڕاهێنانەکانی دوای کەرەنتینە کە پێشتر تەنها لوکا یوڤیچ بوو.

ئەگەرچی مێرەنگی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، ناچۆ بۆ ماوەی 21 ڕۆژ دووردەکەوێتەوە.

وا بڕیارە 11ی ئەم مانگە لالیگا دەست پێ بکاتەوە لە هەفتەی 28ی خولەکە کە بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆرە پەکی کەوتبوو. ڕیاڵیش کە بە دوو خاڵ لە دوای بارسێۆنای پێشەنگەوەیە، میوانداری یانەی ئیبار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button