ئیتاڵیا

ناپۆلی لە دەستبەرداربوونی ڕویز ڕیاڵ و بارسای بێ هیوا کرد

یاریگا- یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەردوو یانە جەمسەرەکەی ئیسپانیای بێ هیوا کرد لە بارەی دەستبەرداربوون لە فابیان ڕویز.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرتی ئیتاڵی، کریستیانۆ جیانتولی بەڕێوبەری وەرزشی ناپۆلی وتی: “هێشتا سێ ساڵی گرێبەستەکەی فابیان ماوە لەگەڵ یانەکەماندا و ساڵی داهاتوو گفتوگۆی لەگەڵ دەکەین بۆ درێژکردنەوەی. فابیان ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات لەگەڵ جینارۆ گاتوزۆ و پێکهتاتەی 4-3-3، وە زۆر بە هێمنی یاری دەکات. بۆیە پێم وایە ئەو لەگەڵمان دەمێنێتەوە.”

قسەکانی جیانتولی لە کاتێکدایە کە ماوەیەکی زۆر ناوی ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە بە هەردوو یانەی ڕیاڵ و بارسێلۆناوە دەبیسترا.

بابەتی زیاتر

Back to top button