ئه‌ڵمانیا

بۆ یاریی داهاتووی بایەرن میونخ لیڤاندۆڤسکی و مولەر یاری ناکەن

یاریگا- ئەمڕۆش جارێکیتر بایەرن میونخ سەرکەوتوو بوو لە تێکشکاندنی ڕکابەرەکانی و ئەمجارەش لیڤەرکوزنی کردە نێچیری خۆی.

بایەرن 2-4 یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە، کە تێیدا دیسانەوە لیڤاندۆڤسکی و تۆماس مولەر وەک گۆڵکەر و گۆڵدروسکار خۆیان نیشان دایەوە، بەڵام بە هۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە بۆ هەریەکەیان لەو یارییەدا، ناتوانن بۆ یاری داهاتووی بایەرن بەرامبەر موشنگلادباخ یاری بکەن.

دوای ئەنجامدانی 30 هەفتە، بایەرن پێشەنگە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە بروسیا دۆرتمۆندی پلەی دووەم.

مولەر لەم وەرزەی بۆندسلیگا 20 ئاسیستی هەیە و تەنها یەک دروستکردنی ماوە تا ڕیکۆردێک بە ناوی خۆیەوە بکات وەک ئەسیستکاری سەر هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا.

هەرچی لیڤاندۆڤسکیە، بە 29 گۆڵەوە پێشەنگی گۆڵکارانی بۆندسلیگا و پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپایە و پاڵێوراوی بەهێزی پێڵاوی زێڕینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button