Loading...
ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ داواکارییەکانی چابی ئاڵۆنسۆ لە لیڤەرپوول ئاشکرادەکرێت

ئاڵۆنسۆ داوای گواستنەوەی چەند یاریزانێک دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری یانەکە دەستپێکردووە.

دوێنێ رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە رێدز گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەرە باسکییەکە کردووە دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی ئاڕنە سڵۆت.

ئەمڕۆ پێگەی Indykaila News، بڵاویکردووەتەوە کە یانەی لیڤەرپووڵ رۆژی هەینی چاویان بە نوێنەرانی چابی ئاڵۆنسۆ کەوتووە و لە شوێنێکی نهێنی کۆبوونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر وردەکارییە تاکتیکییەکانی ئاڵۆنسۆ کراوە و نوێنەرانی راهێنەرەکە داوای گواستنەوەی چەند یاریزانێکیان لە رێدز کردووە، لەوانە؛ ئادام وارتن، ناوەڕاستکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس، میکێ ڤان دێ ڤێن، بەرگریکاری یانەی تۆتنهام، برادلی بارکۆلا هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان و مایکڵ ئۆلیس، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن.

سەرچاوەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، ستیڤن جێرارد ئامادەیە بە کاتی و تا کۆتایی وەرز ئەرکی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بگرێتە دەست.

ئێستا؛ لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ دەستپێکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button