
یاریگا –
بە ماوەیەکی کەم دوای دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پلان و وێستگەی داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ ئاشکرادەکات.
ئاڵۆنسۆ لە هاوینی رانردوو دوای کارلۆ ئانچێلۆتی پۆستەکەی لە شاهانەکان وەرگرت، لە یەکەم ئەزموونیدا لە جامی جیهانی یانەکان بێ ئەنجام بوو. دواتر ئەنجامە نەرێنیەکانی لالیگاشی هاتەسەر، بەڵام دۆڕانی فیناڵی جامی سوپەر بەرامبەر بارسێلۆنا وایکرد بەرپرسانی مەدرید چانسی زیاتری پێنەدەن و دووریانخستەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، چابی لە ئێستادا دەیەوێ پشوویەکی ماوە کورت وەربگرێت تا ئەو کاتەی دەرفەتی وەرگرتنی پۆستەکەی لیڤەرپوولی بۆ دێتەپێشەوە.
هەر بەپێی زانیاریی ئەو سەرچاوەیە، لە ئەگەری رەخسانی هەلەکە، ئەوا ئاڵۆنسۆ دەستبەجێ رازی دەبێت، بەوپێیەی خۆشەویستیەکی زۆری بۆ رێدز هەیە.
راهێنەرە ئیسپانییەکە، وەک یاریزان درێسی ئەو یانە ئینگلیزیەی پۆشیوە. ئەوەش دوای دەرچوونی لە ریال سۆسیدادی وڵاتەکەی و پەیوەندیکردنی بە لیڤەرەوە لە ساڵی 2004-2009، لەگەڵ ئەو یانەش بوو توانی یەکەم چامپیۆنزلیگی خۆی بەدەستبهێنێت، پێش ئەوەی رووبکاتە ریال مەدرید و دواتر بایرن میونشن.
👀 Xabi Alonso now plans to take a small pause from coaching, unless Liverpool come for him.
He would immediately accept to coach Liverpool, as he really loves the club, reports @marca 🇪🇸 pic.twitter.com/TjYQJFKkIb
— Transfer Sector (@TransferSector) January 20, 2026



