
یاریگا –
ئەستێرەیەکی ریال مەدرید هەست بە نائومێدیەکی زۆر دەکات و دەیەوێ لە گواستنەوەکانی هاوینی ئەم ساڵ یانەکە جێبهێڵێت.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکانی ئینگلتەرا، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد نیگەرانە لە ریال و دەیەوێ هاوینی داهاتوو بکاتە دەرچەیەک بۆ رۆستنی لەو یانە ئیسپانییە.
ئارنۆڵد لە مێرکاتۆی هاوینی رابردوو دوای نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کە یانەی منداڵیی خۆی بوو، وەک یاریزانێکی ئازاد روویکردە شاهانەکان بەڵام بۆ ئەوەی زوو ناوی لە پێکهاتەی مەدریددا تۆماربکرێت بۆ یارییەکانی مۆندیالی یانەکان، مێرێنگی بڕی 6 تا 10 ملیۆن یۆرۆی بە یانە ئینگلیزیەکە دا.
جگە لە هۆکارەکانی پێکان، ئەو یاریزانە نەیتوانی ببێتە رەگەزێکی سەرەکی لە پلانەکانی چابی ئالۆنسۆ و ئێستاش لەدوای دەستبەکاربونی ئالڤارۆ ئاربێلۆ وەک راهێنەری نوێ، ئاماژەیەکی ئەرێنی نییە بۆ بەرگریکارە ئینگلیزیەکە لە پلانە سەرەکییەکاندا.
سەرچاوە وەرزشییەکان نووسیویانە ئارنۆڵد گەیشتووەتە ئەو راستیەی کە ریال مەدرید پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە. بۆیە بیری لە جێهێشتن کردووەتەوە.
هاوکات وێستگەی داهاتوویشی ئاشکراکراوە کە بایرن میونشنی ئەڵمانییە و خودی ئالێکساندەریش کراوە دەبێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ یانە باڤارییەکە.
🚨 𝐁𝐑𝐄𝐀𝐊𝐈𝐍𝐆 Alexander Arnold want to leave Real Madrid in the summer transfer window as he feels the club has breaking its promises made to him.
Reports suggest, he’s open to join Bayern Munich when he leaves Madrid.
⚪️🏴❌| #RealMadrid pic.twitter.com/BZXX7qzUq8
— Topskills Sports UK (@topskillsportuk) January 20, 2026



