Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ کاری راهێنەرایەتی ئاشکرادەکرێت

چەندین بژاردەی لەبەردەمدایە

Yariga App

یاریگا –

لەدوای جێهێشتنی یانەی ریال مەدرید، ئێستا چاوەکان لەسەر وادەی گەڕانەوەی چابی ئاڵۆنسۆیە بۆ کاری راهێنەرایەتی.

ئاڵۆنسۆ تەنیا حەوت مانگ راهێنەرایەتی سانتیاگۆ بێرنابیۆی کرد و دواتر بە بڕیاری یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی تایمز، راهێنەرە باسکییەکە ئامادەیە روو لە پرێمەرلیگ بکات، بەڵام ئێستا پەلەی گەڕانەوەی نییە، ئاڵۆنسۆ دەیەوێت پشووبدات و لە هاویندا دەست بە هەڵسەنگاندنی ئۆفەرەکانی بەردەمی دەکات.

یەکێک لە ئەگەرەکان بۆ گەڕانەوەی ئاڵۆنسۆ، دەرگای یانەی لیڤەرپووڵە، بەوپێیەی ئەنجامەکانی یانەکە جێگیر نییە و ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ئاڕنە سڵۆت لە زیادبووندان.

چابی ئاڵۆنسۆ

یەکێکی دیکە لەو یانانەی ناوی بە راهێنەرەکەی پێشووی ریال مەدرید بەستراوەتەوە، یانەی تۆتنهامە. تۆتنهام لەم وەرزە قەیرانی بردنەوە بەرۆکی گرتووە و یانەکە لە لەکۆی 22 یاری تەنها 7 بردنەوەی هەیە، لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندییە، ئەوەش فشارەکانی سەر کارگێڕی یانەکەی زیادکردووە تاوەکو بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی تۆماس فڕانک، راهێنەری یانەکەیان بدەن، بەپێی سەرچاوەکە، ئاڵۆنسۆ یەکێکە لە بژاردەکانی بەردەم کارگێڕیی سپێرس.

سەرەڕای شکستی لەگەڵ ریال مەدرید، بەهۆی دەستکەوتەکانی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن چاوەڕواندەکرێت چەندین یانەی گەورە لە هاویندا هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی راهێنەرە 44 ساڵانییەکە چڕبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button