
یاریگا –
ئەمڕۆ شەممە، ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێڤانتی لە گەڕی بیستەمی خولی ئیسپانیا، بەڵام ئەم گەڕانەوەیە بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نابێت.
دوای ئەوەی لە ماوەی تەنپا سێ رۆژ، دوو نازناوی جامی سوپەر بەرامبەر بارسێلۆنا و جامی شا بەرامبەر ئالباسێتی لەدەستدا، کەشێکی پڕ لە گرژی و تووڕەیی باڵی بەسەر پایتەختدا کێشاوە.
هاندەران ئامادەکاری بۆ فیكهی نارهزایهتی دهكهن
بەپێی زانیارییەکان، هاندەرانی ریاڵ مەدرید بە نیازن لە یارییەکەی ئەمشەودا ناڕەزایەتییەکی توند نیشان بدەن، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەورە لە فیکەی ناڕەزایەتی رووی لە یاریزانان و كارگێری و تەنانەت راهێنەرە نوێیەکە ئالڤارۆ ئاربێلۆاش بێت.
📻El periodista de Onda Cero avanza que el Madrid no se conforma con el salmantino y busca un técnico con garantíashttps://t.co/8xcJfXMHH8
— Defensacentral.com (@defcentral) January 17, 2026
فەرمانەکەی پێرێز و ئاربێلۆا
بەپێی ماڵپەڕی دێفێنسا سێنترالی نزیک لە یانەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئاربێلۆا هەستیان بەو مەترسییە کردووە، بۆیە پەیامێکی بەپەلە و یەیکلاییکەرەوەیان ئاراستەی یاریزانەکان کردووە:
“بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە هیچ یاریزانێک وەڵامی هاندەران بداتەوە یان ئاماژەی ناشرین بکات، تەنانەت ئەگەر فیکەی ناڕەزایەتیش لێدرا.”
ئامانجی بڕیارەکە
یانەکە دەیەوێت بەم بڕیارە رێگری لە دروستبوونی شەڕی نێوان یاریزانان و هاندەران بکات، چونکە هەر کاردانەوەیەک دۆخەکە خراپتر دەکات و سەرنج لەسەر یاریگا ناهێڵێت، یانەی شاهانە دەزانێت کە هاندەران مافی خۆیانە تووڕە بن، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە نائومێدکەرەی بەرامبەر ئالباسێتی پێشکەشیان کرد.
پەیامی کۆتایی هاندەران: بەسە!
ئەمشەو لە بێرنابیۆ، هاندەران بە یەک دەنگ دەیانەوێت بڵێن، چیتر قهبوڵی ئهو دۆخه ناكهن بهسهر یانهكه هاتووه، یاریزانەکان دەبێت بەرگەی ئەم زریانە بگرن و لەناو یاریگادا وەڵام بدەنەوە، ئەگەرنا دۆخەکە لەدەست دەردەچێت.



