Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی راشفۆرد

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لە گفتوگۆکانیاندا سەبارە بە مارکوس راشفۆرد کە ئێستا بە خواستن لە یانە کاتالوونیەکەیە گەیشتوونەت ئاستی پێشکەوتوو، بەڵام بڕی پارەکە بووەتە رێگر لەبەردەم گرێبەستەکە.

لە دوو رۆژی رابردوودا بێن جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی ئاشکرایکرد بارسا نایەوێ بڕی کڕینەوەی هەمیشەیی گرێبەستەکەی راشفۆرد کە 30 ملیۆن یۆرۆیە بدات. بەڵکوو دوو بژاردەی دیکەی بۆ مان یونایتد خستووەتەڕوو کە یان لەو بڕە کەمتر یاخود بۆ دووەم وەرز بەخواستن لە کامپ نو بیهێڵێتەوە بەڵام بە زیادکردنی مەرجی نوێتر.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد ئاشکرادەکرێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی سەرچاوە ئاگەدارەکانی گواستنەوەی یاریزانان، بارسێلۆنا ئێستا 22 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەم یانە ئینگلیزیەکە. کە 18 ملیۆنی جێگیرە و لە سێ ساڵدا پێی دەدات لەگەڵ 4 ملیۆنی دیکە کە ئەمەیان پەیوەست کراوەتەوە ئاست، پاداشت و ژمارەی بەشداریکردنی ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە درێسی بلاوگرانا.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار زانیویەتی کە مان یونایتد ئەو بڕە پارەیەی بارسای بەدڵ نییە و تەنها 30 ملیۆن یۆرۆی مەرجی کڕینەوەکەی دەوێت بۆ دەستبەرداربوون لە مارکوس. بۆیە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و مانچێستەر یونایتد بەتوندی پێداگری دەکەن لەسەر ئەو نرخەی دیاریانکردووە بۆ فرۆشتنی راشفۆرد. بەڵام دەرگاکان دانەخراون و لە هەفتەکانی داهاتووشدا درێژە بە گفتوگۆیەکانیان دەدەنەوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button