ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە ئینگلتەراوە بە فەرمی بۆند پێشکەش کراوە بۆ گواستنەوەی عوسمان دێمبڵی

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا لە ئینگلتەراوە ئۆفەری فەرمی پێگەشتووە بۆ بۆندکردن لەگەڵ عوسمان دێمبڵی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی  بەناوبانگی وەرزشی، جیانلوکا دی مارزیۆ، لیڤەرپووڵ ئۆفەرێکی بۆ بارسا پێشختووە کە بە شێوەی خواستن دێمبڵی بگوازنەوە بۆ ئانفیڵد لەگەڵ بژاردەی کڕینی هەمیشەیی، بەڵام خودی یایزانەکە نایەوێت بەم شێوەیە کامپ نو جێ بهێڵێت.

یاریزانە فەڕەنسیەکەی باڵی ڕاست، ساڵی 2017 لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 40 ملیۆنی گۆڕانکارییەکان ڕووی کردە بارسێلۆنا، بەڵام بەهۆی زۆری پێکانەوە بارسای ناچار کردووە بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button