
یاریگا –
تۆنی کرۆس ئەفسانەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدرید جارێکی دیکە گرەو دەکاتەوە لەسەر ئەم وەرزەی بارسێلۆنا، هاوشێوەی وەرزی رابردوو کە رایگەیاند یانە کاتالوونیەکە هیچ نازناوێکی ئەوروپی ناباتەوە.
لە نوێترین لێدوانیدا کە دوای بردنەوەی بردنەوەی جامی سوپەر دێت کە تێیدا بارسا لەسەر حیسابی ریال مەدرید 3-2 بووە پاڵەوان، کرۆس جەختی لە هەمان بۆچوونی وەرزی رابردووی خۆی کردەوە کە سەرباری ئەوەی بلاوگرانا یارییەکی جوان ئەنجام دەدەن بەڵام ناتوانن نازناوی ئەوروپی ببەنەوە، لە پۆدکاستی Einfach mal Luppen (h/t SPORT) وتی
ئەوان ئێستا دڵخۆشن بە بردنەوەی جامی سوپەر، بەڵام کاتێک چامپیۆنزلیگ دێت، رووبەڕووی رکابەری زۆر ئاستبەرز دەبنەوە. بۆیە لای کەم من بڕوام وایە هیچ نازناوێکی جیهانیی نابەنەوە.
لەگەڵ بۆچوونەکەیدا ناوەڕاستکارە مێژووییەکەی ریال نەیشاردەوە کە بارسا ئێستا خاوەنی جوانترین شێوازی یاریکردنە و وتی
تیمەکەی هانزی فلیک خاوەن جوانترین شێوازی تۆپی پێن لەسەر ئاستی ئەوروپا، سەرنجڕاکێشترینن لە ئەوروپا. هەروەها پێموایە بارسا سەرکێشیەکی زۆر دەکەن. لە رۆژێکی خراپدا بۆ پێدری یان لامین یامال یاخود رافینیا، هەر تیمێک دەتوانێت ئازاریان بدات و لە چامپیۆنزلیگ بیانکاتە دەرەوە.
🚨🗣️ Toni Kroos : « Je maintiens mon opinion de l’année dernière avec cette approche, Barcelone ne remportera aucun titre européen. » pic.twitter.com/yGM9IF5zVp
— Barça News (@BarcaNewsFRA) January 14, 2026



