ئه‌وروپائیتاڵیا

بالۆتێلی توڕە بووە

یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری ئیتاڵی یانەی بریشیای ئەم وڵاتە بە توندی هێرش دەکاتە سەر راگەیاندنەکان و هەواڵی ئامادەنەبوونی لە راهێنانەکان بە درۆخستەوە.

گۆڵکارەکەی پێشووی ئازۆری لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی کەناڵی سکای سپۆرت بە درۆ دەخاتەوە کە رایانگەیاندووە جارێکی دیکە لە راهێنانەکانی یانەکەی ئامادەنەبووە و لەوانەیە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێندرێتەوە.

ماریۆ لە بەشێکی دیکە پۆستەکەی ئاماژەی بەوە کردووە لە زۆربەی راهێنانەکانی ئامادەبووە و لە ماوەی داهاتوو بە درێژایی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button