ناپۆلی گرنگی بە گواستنەوەی کۆبی مەینوو دەدات

یاریگا –
ناپۆلی دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی کۆبی مەینوو، ئەستێرەی لاوی مانچێستەر یونایتد نەبووە.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی هێشتا گرنگی بە گواستنەوەی کۆبی مەینوو، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەدات و دەستبەرداری گواستنەوەی یاریزانەکە نەبووە.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ناپۆلی دەیەوێت سەرەتا دەستبەرداری نوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی ببێت ئەوکات هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مینوو دەستبێدەکات.
بایرن میونشنی ئەڵمانی و چێڵسی لەندەنیش گرنگی بە تواناکانی مەینوو دەدەن، بەڵام ئامۆریم دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی بکات و یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە نابێت دەستبەرداری ببن
مەینوو لەم وەرزە بەشداریی 11 یاریی یانەکەی کردووە و تەنیا 273′ خولەک یاریی کردووە و لە کورسی یەدەکەی یانەکەی بێزارە، داوای کردووە دەرفەتی زیاتری پێبدرێت یاخود رێگەی بدرێت لە زستان بڕوات، ئەمۆریم لەوبارەیەوە وەڵامی دەنگۆکانی داوەتەوە.
کۆبی مەینوو و برونۆ فێرناندێز لە هەمان شوێن یاریی دەکەن، بۆیە ئاسان نییە دەرفەتی زۆری بۆ بڕەخسێنین.
ئەگەر مەینوو داوای رۆیشتن بکات حەزدەکەم بێت لەگەڵ خۆم قسە بکات، راستە زۆر یاریی نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی پێویست دەرفەتی هەبووە و لەسەر بنەمای یارییەکان و مەشقەکان هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان دەکەین.
یاریزانە 20 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای شەیتانە سوورەکان پێگەیشتووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.



