
یاریگا –
دوورخستنەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە یاریزانانی یانەکەی نیگەران کردووە، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس،
پێدرۆ نیتۆ، هێرشبەری یانەکە، ئاشکرایکرد کە ‘سەرسووڕماو و دڵتەنگ’ بووە بە دوورخستنەوەی ئینزۆ مارێسکا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە.
کاتێک هەواڵەکانم بیست، لە سەرەتادا کەمێک تووشی سەرسوڕمان بووم، چونکە راهێنەرەکە زۆر لەگەڵمان باش بوو،
وەرزی رابردوو کارێکی ناوازەی ئەنجامدا، ئەم وەرزەش کاری باشی کرد. من کەمێک دڵتەنگ بووم چونکە ئەو زۆر یارمەتی منی دا و زۆر شتی لێوە فێربووم.لە رووی کەسایەتییشەوە، کەسێکی نایاب بوو، تاکە شت دەتوانم بیڵێم، ئەوەیە سوپاسی بکەم.
هێرشبەرە پۆرتووگالییەکە لە ساڵی 2024 لە یانەی وۆڵڤزەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد کاتێک مارێسکا بووە راهێنەری یانەکە.
لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە 45 ساڵانییەکە، بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی و بووە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی بلوز.
مارێسکا وەرزی رابردوو یانەکەی کردە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان و بلیتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی مسۆگەرکرد،
بەڵام هیچ کام لەوانە نەبوونە فریادڕەسی و بەهۆی کێشەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە لە ساڵی نوێدا دوورخرایەوە و بووە شۆکێکی گەورە.
“We were all upset… I was surprised” 😳
Pedro Neto reveals the Chelsea players’ reactions to Enzo Maresca’s New Year’s Day departure in full on the Sky Sports Premier League YouTube channel 📺 pic.twitter.com/5f2X5Yd3hQ
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) January 2, 2026



