ئه‌ڵمانیا

نۆیەر لە کلاسیکۆی ئەڵمانیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

یاریگا- مانوێل نۆیەر توانی لە کلاسیکۆی ئەڵمانیادا بگاتە ژمارەیەکی پێوانەیی.

لە گەڕی 28ی بۆندسلیگادا کە بروسیا دۆرتمۆند میوانداری ڕکابەرە لە مێژینیەکەی کرد، بۆ نۆیەری گۆڵپارێزی باڤارییەکان یاری ژمارە 800ی بوو لە خولەکەدا.

گۆڵچییەکەی بایەرن پێشتر لە شاڵکە بووە. بە درێژایی ئەو ماوەیەشی لە خولی ئەڵمانی، حەوت جار نازناوی خولەکەی بەدەست هێناوە. لە بەشداریکردنەکانیدا 312 گۆڵی لێ تۆمار کراوە و توانیوشیەتی لە 191 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی ڕابگرێت.

بایەرنی پێشەنگ، بە تاکە گۆڵێکی کیمیچ توانی کلاسیکیر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و جیاوازییەکەشیان لەگەڵدا بەرز بکاتەوە بۆ حەوت خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button