ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەنچلۆتی: زیدان شێوازی پێکهاتەی تیپی لە مندا گۆڕی

یاریگا- کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەر لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای سپۆرتس، باس لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەو وەختەی یوڤێنتوس و سەرپەرشتی کردنی زینەدین زیدان لە یانەکەیدا دەکات، کە چۆن ئەو ئەفسانە فەرەنسییە کاریگەری هەبووە لە گۆڕینی شێوازی دانانی پێکهاتەی یاریکردنی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەدا.

ئەنچلۆتی دەڵێت کە پێشتر کاتێک ڕاهێنەری یانەی پارما بووە وەک یەکەمین کاری یشەگەرێتی، بە هەبوونی یاریزانێکی وەک فرانچسکۆ زۆلا، شێوازی دانانی پێکهاتەکەی بریتی بووە لە 2-4-4، وە پێگەی هێرشەبەری ژمارە 10ی لە پێکهاتەکەدا دانەناوە، بەڵکوو زۆلای ئیتاڵی لە لای ڕاست وەک یاریزانی باڵ بەکار هێناوە، هەرچەندە ئەو یاریزانە پێگەکەی زۆر بە دڵ نەبووە، بەڵام چونکە لە هێڵی پێشەوە هێرنان کریسپۆ و ئینریکۆ چێیزای هەبووە، بۆیە زۆلای نەخستۆتە ناوەڕاست، یاریزانەکەش بەوێ ئاسوودە نەبووە.

– وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یوڤی 1998-2001 لە دوای پارما

لە بارەی ئەو ماوەیەی، ئەنچلۆتی ئیتر فەلسەفەی یاریکردنی خۆی دەگۆڕێت، وەک دەڵێت: “بە هەبوونی زیدان، هەوڵم دا بیرۆکەم لەسەر سیستمی یاریکردنم بگۆڕم. زیدان یەکەمین کەس بوو کە شیانی گۆڕینی ئەو سیستمەی پێشووتری پێ گۆڕیم بۆ شێوەیەکی جیاوازتر. بۆیە یەکەم ساڵم لە یوڤی، بە پێکهاتەی

3-4-1-2 یاریم دەکرد، ئەویش دانانی فیلیپۆ ئینزاگی و دیل پێرۆ لە پێشەوە و زیدان تۆزێک لە دوای ئەوانەوەم یاری پێ دەکرد. ساڵی دووەمم، لە پشتەوە چوار یاریزان و لە پێشەوەش هەردوو هێرشبەرەکە، زیدانیشم وەک هێرشبەری دووەم (ژمارە 10). ئەوە زیدان بوو بیرۆکەی تۆپی پێی لە مندا گۆڕی. پێشتر پێش یوڤی زۆر وابەستەی 2-4-4 بووم، بەڵام دواتر بەهۆی زیدانەوە گۆڕیم، ویستم لە باشترین شوێن دایبنێم تا لە نێو یاریگا ئاسوودەبێت.”

وێستگەکانی کاری ڕاهێنەرایەتی کارلۆ، لەگەڵ ئەی سی میلان کە وەک ماڵی خۆی وەسفی دەکات و، چێڵسی، پاریس سانت ژێرمان، ڕیاڵ مەدرید، ناپۆلی و ئێستاش ڕاهێنەری ئیڤەرتۆنی ئیگلیزیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button