ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی بەیڵی سەبارەت بە گرێبەست لە ئەمریکاوە: هەمووی قسەی پووچن

یاریگا- بریکاری کارەکانی گاریس بەیڵ هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە ڕیال مەدرید یاریزانەکەی بۆ یانەیەکی ئەمریکی خستبێتە ڕوو.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەواڵەکانی وایان بڵاو کردەوە کە یانەیەکی خولی ئەمریکی لەگەڵ ڕیاڵ لەسەر هێڵە بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی بەیڵ لە ماوەی گواستنوەکانی داهاتوودا. بەڵام جۆناسان بارنێتی بریکاری ئەو یاریزانە هەموو بابەتەکەی بە “قسەی پووچ” ناو برد.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارنێت گوتی: “ئەوانە تەنها قسەی پووچن. هیچ ڕاستییەک بوونی نییە لە بابەتی ئەوەی ئۆفەر خرابێتە ڕوو بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵ بەرەو خولی ئەمریکا.”

ئەو بریکارە دووپاتی کردەوە کە یاریزانە وێڵزیەکە هیچ خواستێکی نییە لە جێهێشتنی ڕیال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button