ئه‌وروپائینگلتەرا

یانەکانی پرێمەرلیگ دەست بە راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان دەکەنەوە

یاریگا
حکومەتی بریتانیا گلۆپی سەوزی بۆ یانەکانی وڵاتەکەی هەڵکرد و هەفتەی داهاتوو یانەکان دەتوانن دەست بە راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان بکەنەوە.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بڵاویکردەوە حکومەتی وڵاتەکەیان رێگەی داوە هەفتەی داهاتوو سەرجەم یانەکان بە شێوەی کۆمەڵ راهێنانەکانیان دەست پێ بکەنەوە، بەڵام پێویستە سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن، ئەویش لە پێناو پاراستنی گیانی یاریزانان و کارمەندەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش پرۆتۆکۆلێک پێشکەش بە یانەکان کراوە و پێویستە بە پێ مەرجەکانی ئەو پرۆتۆکۆلە راهێنانەکانیان بکەن.

سەرچاوەکانی بریتانیاش بڵاویان کردووە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ لە هەوڵی ئەوەدایە کە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو جارێکی دیکە یارییەکان دەست پێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button