Loading...
عێراقکوردستان

چارەنووسی راهێنەری گازی باکوور یەکلایی دەبێتەوە

گازی باکوور شکست بهێنێت راهێنەرەکەیان ناگەڕێتەوە کەرکوک

Yariga App

یاریگا –

گەڕێکی دیکەی خولی نایابی عێڕاق بەڕێوەدەچێت و راهێنەری گازی باکووریش بەڕێژەیەکی زۆر ئەمڕۆ چارەنووسی یەکلایی دەبێتەوە.

لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی عێڕاق، یەکشەممە ( 23ـی نۆڤێمبەری 2025 ) گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای رووبەڕووی کەربەلا دەبێتەوە، یارییەکەی ئەمڕۆ تا ڕادەیەکی زۆر چارەنووسی راهێنەری گازی باکوور بۆ مانەوە یاخود دەستلەکارکێشانەوە یەکلایی دەکاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە ئەگەری شکستی گازی باکوور بەرامبەر کەربەلا، قوسەی هاشم، راهێنەری گازی باکوور ناگەڕێتەوە کەرکوک و دەستلەکار دەکێشێتەوە، لە هەمان کاتدا کارگێڕی گازی باکوور راهێنەرەکەیان ئاگادار کردۆتەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی تیپەکە بەرەو باشتر ببات، بە پێچەوانەوە رەنگە بریاری یەکلاکەرەوە لەباریەوە بدرێت.

تا ئێستا لەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور حەفت یاریی کردووە، سەرکەوتنێک و پێنج یەکسان بوون و شکستێکی هەیە، نوێنەرەکەی کەرکوک هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button