
یاریگا –
دایۆت ئۆپامیکانۆ بێدەنگی شکاند و بە راشکاوی قسەی لەسەر دۆخی گرێبەستەکەی کرد کە ئێستا لە بایرن میونشن یەکێکە لە بابەتە زۆر جێی باسەکانی ئەو یانە ئەڵمانییە.
بەرگرییکارە فەڕەنسیەکە کە لە ساڵی 2021 لە لایپزیگەوە گواسترایەوە ریزەکانی بایرن، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. ئەو یاریزانە ساڵانە لە باڤارییەکان 10 ملیۆن یۆرۆی جێگر وەردەگرێت لەگەڵ زیادکردنی بۆ 16 ملیۆن بە پاداشتەکانەوە. دەنگۆی زۆریش ئەوەیە کە مەرجی بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی هەیە بۆیە تا ئێستا بڕیاری نوێکردنەوەی نەداوە. سەرچاوەیەکی وەک SPORT1ی ئەڵمانیش ئاشکرای کردووە کە ئۆپامیکانۆ و بریکارەکەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئالفۆنسۆ دەیڤز بە نموونە دەهێننەوە کە مووجەکەی بەرزکرایەوە.
لەدوای بردنەوە گەورەکەی ئەمشەو 6-2 لە فرایبۆرگ کە تێیدا ئۆپامیکانۆ یەکەم گۆڵی وەرزەکەی لەگەڵ بایرن تۆمارکرد، ناوبراو پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا کەی دەگەنە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لە وەڵامدا وتی
من لەگەڵ ماکس ئیبێر (بەڕێوەبەری جێبەجێکار) و کریستۆف فروند (بەڕێوەبەری وەرزشیی) زۆر گفتوگۆ دەکەم. تەرکیزی من لەسەر وەرزەکەیە و لێرە دڵخۆشم. لەگەڵ بایرن لە گفتوگۆدام و با بزانین چی روودەدات. دەتوانم سەدان جار بیڵێمەوە کە ئێمە لە گفتوگۆداین و با بزانین چی روودەدات.
پاشان بەرگریکارە رووبەڕووی ئەو پرسیارە کرایەوە کە ئەگەر هۆکارەکە پارەیە تا ئێستا نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەنجام نەداوە، یاریزانە فەڕەنسیەکە وتی
بابەتەکە پەیوەندەی بە پارەوە نییە. من یاریی خۆم دەکەم و هەمووشتێک لەپێناو ئەم یانەیەدا دەکەم.
Dayot Upamecano on his future: “It has nothing to do with money. I talk a lot with Max Eberl and Christoph Freund. I’m happy here, I’m having a good season, I’m doing my job, and I’m giving everything for this club. Let’s see what happens.” [@ransport] pic.twitter.com/OHjpsay2sm
— Bayern & Germany (@iMiaSanMia) November 22, 2025



