Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایک سەرکۆنەی لایەنی بەرگری تیمەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و بە شکست وەڵامی شکست دەداتەوە و بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک لە پرێمەرلیگ دۆڕا.

دوو گەڕی رابردوو لیڤەرپوول بە 3 گۆڵی بێ وەڵام بە یانەکانی کریستاڵ پاڵاس و لیڤەرپوول دۆڕا. ئەمشەویش لە گەڕی 12ی خولەکە بە سیانەیەکی دیکەی بێ وەڵام لەنێو خاکی خۆیی بە نۆتینگهام فۆرێست دۆڕا.

لەدوای یارییەکە، ڤیرجڵ ڤان دایک کاپتنی تیمەکە و سەرکردەی هێڵی بەرگریی رێدز سەرکۆنەی لایەنی بەرگریی تیمەکەی کرد و وتی

ئێمە لە ساتێکی زۆر سەختداین. پێویستە لێی دەربچین. بەرپرسیارێتیەکە هەموومان دەیگرینەئەستۆ. گۆڵێکی زۆرمان لێ تۆماردەکرێت بە ئاسانی. جارێکیتر بە تۆپی دوای تۆپە وەستاوەکان گۆڵمان لێکرا. ئێمە باش نەبووین، نە لە رووبەڕووەکان و نە لە تۆپی دووەم دوای تۆپە وەستاوەکان.

ئەوە شەشهەمین شکستی تیمەکەی ئارنە سڵۆت بوو لەم وەرزەی خولی ئینگزلی. ئێستا بە 18 خاڵەوە لە پلەی 11 گیرساونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button