
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا خەڵاتی دی ستێفانۆی وەكو باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی لالیگا بردەوە.
لامین خەڵاتی ’ دی ستێفانۆ ’ كە لەلایەن رۆژنامەی ماركاوە دابەشدەكرێت وەكو باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی لالیگا بردەوە.
بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە لامین پێشی یاریزانەكانی وەک كیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیۆس جونیۆر، رافینیا و پێدری دایەوە كە سەرجەمیان پاڵێوراوی بردنەوەی بوون.
Con Liga, Champions, Mundial y premios individuales en el horizonte, Lamine lo tiene claro: “Lo quiero todo” 🤯. Un 2026 lleno de retos espera a una de las mayores promesas del fútbol mundial ⭐🔥
✍️ @Luis_F_Rojo 👇https://t.co/cXCDBgLqze
— MARCA (@marca) November 20, 2025
لەدوای بكەوینە خەڵاتەكە لامین یامال گوتی:
هەموو خەڵاتە تاكە كەسییەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی وەرزێكی نایابمان بەڕێكردووە، نۆ من خۆشییەكی بێ وێنەیە و جێگای شانازییە كە لەم تەمەنەمدا دەست بە كۆكردنەوەی خەڵاتەكان بكەم، لە هەوڵدان و ماندووبوون بەردەوام دەبین.
هاندەران كاریگەرییەكی زۆریان هەیە، لە یاریگایەک یارییماندەكرد كە هی خۆمان نەبوو، مۆنجویک باش بوو، بەڵام ئەوە نەبوو كە ئێمە دەمانویست، كامپ نۆو پاڵپشتییەكی گەورە دەبێت، تەواوی وەرزەكە یارمەتییەكی زۆرمان دەدات.
بۆ وەرزی داهاتوو دەمەوێت سەرجەم نازناوەكان ببەینەوە.
وەرزی رابردوو یامال بەشداری 55 یارییكرد و توانی 18 گۆڵ بكات و 25 گۆڵیش درووست بكات.



