Loading...
سعوودیەگرنگترین

بنزیمە لەبارەی رۆیشتن لە ئیتیحاد و گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید بێدەنگیی شکاند

Yariga App

یاریگا –

کەریم بنزیمە لە سەروبەندی زیادبوونی دەنگۆیەکانی پەیوەست بە جێهێشتنی ئیتیحاد و گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێی ئەوروپا بێدەنگی شکاند.

گۆڵکارە فەڕەنسیەکە لە هاوینی 2023 لەدوای بەسەربردنی ماوەیەکی ئەفسانەیی لەگەڵ ریال مەدرید، وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە خولی سعوودیەوە کرد.

ناوبراو گرێبەستی تا هاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ ئیتیحاد هەیە، بەبێ ئەوەی هیچ دڵنیاییەک بۆ رۆیشتن یاخود نوێکردنەوەی بدات، لە دوایین لێدوانیدا وتی

نازانم کە ئیتیحاد جێدەهێڵم یاخود دەمێنمەوە. بابەتەکە پەیوەستە بە هۆکاڕەکانەوە. بابزانین چی روودەدات.

 

سەبارە بە گەڕانەوەشی بۆ مەدرید، هێرشبەرە لێهاتووەکە وتی

ئەگەر فلۆرێنتیۆ پێرێز لەوێ بمێنێت، ڕەنگە رووبدات بگەڕێمەوە بۆ ریال مەدرید. قسەی لەگەڵدا دەکەم و ئەگەرێکی کراوەیە.

من مەدریدیم و لە رۆحمدا هەستی پێدەکەم. مەدرید هێشتا شاری منە. با ببینین چی روودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button