Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئەڵمانیا V سلۆڤاكیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میوانداری هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:45 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكاندا پێنج یاریی كردووە لە چوار یاریی براوە بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم دێت.

بە هەمان شێوە سلۆڤاكیا لە لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكاندا لو كۆی پێنج یاریی چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.

ئەڵمانیا بە بردنەوەی یاخود یەكسان بوون لە یارییەكەی ئەمشەو راستەوخۆ گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیالی 2026 مسۆگەر دەكات.

لە بەرامبەردا سلۆڤاكیا پێوویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت راستەوخۆ بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئەڵمانیا بە بێ تێر شتیگن، ئانتۆنیۆ رودیگەر، جەمال موسیالا، كای هاڤێرتز رووبەڕووی سلۆڤاكیا دەبێتەوە.

سۆڤاكیا بە بێ كاپرالیک، ساوێر و شاتكا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا

باومان

باكو، شلۆتێربێک، جۆناسان تا، راوم

كیمیچ، گۆرێتزكا

سانێ، ڤیرتز، گنابری

ڤۆڵتمادە

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سلۆڤاكیا

دوبراڤكا

گیۆمبەر، شكرینیار ، ئۆبێرت، هانكۆ

بێرۆ، لۆبۆتكا، ریگۆ

یوریش، سترێلتس، هاراسلین

بابەتی زیاتر

Back to top button