ئینگڵته‌را

زانیاری و ڤیدیۆ: لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئارسیناڵ مێژووی نووسیەوە

یاریگا- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، 15ی مانگی پێنجی 2004 ئارسیناڵ کۆتا یاری وەرزی لەگەڵ لیستەر سیتیدا ئەنجام دا و لەو یاریەش بە بردنەوەی 2-1 هاتە دەرەوە، بەوەش بە بێ شکست کۆتاییان بە 38 یارییەکەی پریمەرلیگ هێنا و بۆ جاری سایزدەهەم لە مێژووی خۆیاندا نازناوەکەیان بەرز کردەوە.

کوڕانی ئارسینە ڤینگەر کە هەفتەکانی پێشووتر بە بردنەوە لە تۆتنهام بە فەرمی بوو بوون بە پاڵەوان، بەڵام نەیانهێشت لیستەر سیتی چێژی وەرزەکەیان لێ تـێک بدات، ئەگەرچی گورگەکان بە گۆڵێکیش پێشکەوتبوون لەو کۆتا یارییەدا. دواتر بە گۆڵێکی پەناڵتی لە ڕێگەی تێری هێنری کە یەکسانی کردەوە و، هەروەها گۆڵی بردنەوە لە ڕێگەی پاتریک ڤیێرا دوای پاس (ئەسیست)ـە خەیاڵییەکەی دینیس بێرکام، توانیان مێژوویەک بۆ خۆیان و بۆ ڤینگەری ڕاهێنەر بنووسەوە کە پێشتر ساڵی 1888-1889 یانەی پریستۆن نۆرس ئێند وەها کارێکی ئەنجام دابوو.

بەوەش هاوشێوەی پریستۆن، تۆپچییەکانی لەندەن نازناوی (Invinvibles)یان لێ نرا، کە بە واتای ‘نەبەزێنراو’ دێت.

لە پای ئەو کارە ناوازەی ئارسین ڤینگەر، کە بۆ یەکەم جار بوو لە وەرزێکی 38 یارییدا هیچ شکستێک تۆمار نەکرابێت (26 بردنەوە و 12 یەکسانبوون)، کۆمسیۆنی پریمەرلیگ شێوە جامێکی ئاڵتوونی خولەکەی بەخشیە ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە، ئەوەش لە 8ی مانگی پێنجی 2018 کە کۆتا یاری ڤینگەر بوو لە یاریگای ئارسیناڵ.

– ڤیدیۆی گۆڵەکان و ئاهەنگی یاریزانانی تۆپچییەکانی لەندەن لە کۆتا یاریی

بابەتی زیاتر

Back to top button