Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گرێبەستی گەورە؛ مانچێستەر یونایتد هاندەرانی “سوپرایز” دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێ هاندەرانی بە “سوپرایز”ێکی گەورە دڵخۆش بکا و لە بازاڕی گواستنەوەکاندا گرێبەستێکی گەورەی دەبێت.

تیمەکەی روبن ئامۆریم تا ڕادەیەکی باش گەڕاونەتەوە دۆخی جێگیر، لە کۆتا پێنج یارییدا هیچیان نەدۆڕاندووە. بەوەش دەیانەوێ بگەنەوە بە ناوچەی دەستەبەرکردنی کورسی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ە ئێستا لە پلەی 7ی خولی ئینگلیزی دەبینرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، مان یونایتد لە ئێستاوە خۆی بۆ گواستنەوەی رافینای ئەستێرەی بارسێلۆنا ئامادەدەکات.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانە ئینگلیزیەکە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو باڵە بەڕازیلیەکەی بلاوگرانا خەرج دەکات.

هەر لە وردەکاریی زانیارییەکەدا سەرچاوەکە مەرجی یەکەمی مان یونایتدی بۆ ئەو گرێبەستە گەورەیە ئاشکراکردووە و نووسیویەتی تەنها ئەگەر بێتو بتوانن سەربکەون بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەوا ئەو گواستنەوە گەورەیە ئەنجام دەدەن.

 

Back to top button