ئیسپانیا

سیبایۆس: هەرکەسێک گومانی لە تواناکانی گاریس بەیڵ هەیە با سەیری فیناڵەکانی چامیۆنزلیگ بکاتەوە

یاریگا- دانی سیبایۆس بەرگری لە گاریس بەیڵی هاوتیمی لە ڕیاڵ مەدرید دەکات و هاوکات باس لەوەش دەکات کە شێوازی یاریکردنی ئەستێرە وێڵزیەکە لەگەڵ پریمەرلیگدا دەگونجێت.

سیبایۆس کە ئێستا بە خواستن لەگەڵ ئارسیناڵدایە، لە دیمانەیەکەدا لە میدیاسێت دیپۆتێس کواترۆ، گوتی: “نابێت هەموو ئەو شتانەت بیر بچێتەوە گاریس بەیڵ بۆ ڕیاڵی کردووە. شێوازی یاریکردنی بەیڵ دەگونجێت لەگەڵ پریمەرلیگ، بەڵام نابێت بیرمان بچێتەوە چەند گرنگ بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید. ئەوەی گومانی لە تواناکانی هەیە، با بچێت سەیری یارییەکانی کۆتای چامپیۆنزلیگ بکات کە یاری کردبێت. بەیڵ زۆری بۆ یانەکە کردووە.”

سەبارەت بە داهاتووی خۆی بە مانەوە لە ئارسیناڵ بۆ ماوەیەکی درێژتر یاخود گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینە، ئەو یاریسازە ئیسپانییە گوتی: “من دڵخۆشم و لەگەڵ ڕیاڵ گرێبەستم هەیە. جارێ تەمەنم تەنها 23 ساڵە. هێشتا نەگەشتوومەتە سەرووی لووتکەکە. ئێستا هەست بەوە دەکەم کە یاریزانێکی تەواوم و بۆ هەر ئاڵەنگارییەکی نوێ ئامادەم.”

بابەتی زیاتر

Back to top button