ئه‌وروپا

“شەرمەزارم ئەمڕۆ 2019  تازەکیی لەبارەی ‘فرەییەوە’ کۆنفرانس ڕێکبخەین”

یاریگانێت- لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا سەبارەت بە “یەکسانیی” بەڕێوە چوو لە وێمبڵی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا گوتەکانی بە قسەیەکی هەژێنەر دەستپێکرد.

ئەلیکساندەر جێفێرین گوتی: “زۆر بەسادەیی، شەرمەزارم کە ئەمڕۆ لە 2019 دەبێت لەبارەی دیاردەی ‘فرەییەوە’ کۆنفرانس ڕێکبخەین!”

جێفێرین لە درێژەی گوتارەکەیدا لەسەر هەمان پرس گوتی: “شەرمەزارم کە لێرە لە ئەورووپا هەفتەیەک تێپەڕ نابێت بەبێ ڕەفتارێکی جیاخوازیی لە یاریگایەکدا لە ئاستێکی ناپیشەگەرانە و پیشەگەرانە.

تۆپی پێ وەرزشێکە، هەموو جۆرە جیاوازییەک، هەموو جۆرێک، کۆمەڵایەتیی، ڕەچەڵەک، ڕەگەزیی و ئایینیی بەلاوە دەنێت. تاکە ڕەنگ لەنێو یاریگادا گرنگە، ڕەنگی درێسی یاریزانەکانە.

شەرمەزارم بەهۆی هەبوونی دیاردەی هەڵاواردنی ڕەگەزیی، لە هەمان کاتیشدا شانازییە کە کەسایەتییە یەکەمەکانی نێو وەرزشەکە هاوڕان و توند دەوەستنەوە لە دژی. شانازییە کە ئێوە ئەمڕۆ لێرەن بۆ پشتگیریکردنی گۆڕانکاریی، بانگەوازتانە لە پێناو یەکسانیی زیاتر و دادپەروەریی

مایەی نیگەرانییە کە سەرۆکەکان و سیاسییەکانی جیهان لە پرسی ڕەگەزپەرستیی و جیاکاریی ڕەگەزیی کەم دەکەنەوە.

لەلای خۆشیەوە و هەر لە هەمان کۆنفرانس، گرێک کلارک، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز گوتی: “کاتێک ڕەحیم ستێرلینگ و دانی ڕۆز و کاڵۆم هودسۆن بەوپەڕیی گەورەیی و زمانپاراوییەوە قسە دەکەن، پێویستە گوێیان لێبگرین، پێویستە وەڵام بدەینەوە، پێویستە نەهەڵین بڕوخێن.

با ڕوونبم لە گەڵتاندا، من ئەم یارییەی (مۆنتێنیگرۆ – ئینگلتەرا وەک نموونەیەک دەبینم کە لە ئێستادا ڕوو دەدات لەنێو کۆمەڵگەکەمان و هەموو کۆمەڵگەی ئەورووپیی.”

هاوکات کلارک داواشی کرد ڕێکاری توندتر بگیردرێتە بەر و ڕاهێنانی زیاتر بکەن لەو ڕووانەوە بە تاقمی ئاساییشپارێزی نێو یارگاکان. ئاماژەی بەوەشدا کە ناوبژیوانان هەر یارییەک ڕابگرن گەر حاڵەتی ڕەگەزپەرستی بینرا.

کۆنفرانسەکەی وێمبڵی دوای پاڵاوتنەکانی یۆرۆ هات بەتایبەت یاری نێوان مۆنتێنیگرۆ و ئینگلتەرا کە تێیدا یاریزانە ڕەشپێستەکانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە سووکایەتییان پێ کرا لەلایەن هاندەرانی تیپی بەرامبەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button