Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارە دەگمەنەکان؛ ئارسینال بەردەوامە لە نووسینەوەی مەحاڵ

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بەردەوامە لە زنجیرە سەرکەوتنەکانی و ئەمشەوی سلاڤیا پراگ یەکێکیتر بوو لە قوربانیەکانی تۆپچیەکانی لەندەن کاتێک لە گەڕی چوارەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام ئەو یانە چیکیەیان تووشی دۆرانێکی سەخت کرد.

ئەوە چوارەمین بردنەوەی لەسەریەک بوو بۆ تیمەکەی میکێل ئارتێتا کە هاوکات ریکۆردی سەدەی یەکسانکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، گەنەرز بە بردنەوەی 8 یاریی لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێكی لێ تۆماربکرێت، گەیشتەوە بە ژمارە مێژووییەکەی هەردوو یانەی پریستن لە ساڵی 1889 و لیڤەرپوول لە ساڵی 1920 وەک یانەی بەهێزی ئینگلیزی بگەن بەو ریکۆردە.

ئەم وەرزە ئارسیناڵ بە ئەستەم گۆڵی لێ تۆماردەکرێت. بەجۆرێک لە 10 یاریی پرێمەرلیگیش تەنها 3 جار تۆڕەکەیان هەژێنراوە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریین.

ئەو ئامارەی سەرەوە دوای تەنها چوار رۆژ دێت لە ریکۆردێکی مەحاڵ کە یانە لەندەنیەکە نووسیەوە کاتێک توانیان وەک یەکەمین یانەی ئینگلیزی بە درێژایی مانگی رابردوو 6 یاریی ئەنجام بدەن هەمووی بە بردنەوە تەواو بکەن بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێکیان لێ تۆماربکرێت.

ئارسیناڵ مەحاڵی کردە راستی؛ ژمارەیەکی خەیاڵیی

Back to top button