ئه‌وروپا

ئەو پێنج یانەیەی بەهۆی کۆرۆناوە زۆرترین زیانی داراییان بەرکەوتووە

یاریگا- وە نەبێت وەرزش و بەتایبەت تۆپی پێ و یانەکانی تۆپی پێ، لە زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەر بووبێتن، بە تایبەت ئەو زیانە ماددییەی کە پەتاکە بە دوای خۆیدا هێنا.

یانەکانی تۆپی پێ، بە شێوەیەک بەر زیانەکە کەوتن، هەندێکین هەر زوو بیریان لە کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانیان کردەوە، لە نێویشیاندا یانە گەورەکانی ئەورووپا.

پێگەی “كووورة”ی ناوی ئەو پێنج یانەیەی بڵاو کردۆتەوە کە داراییەکەیان گورزی گەورەی بەرکەوتووە، بەم شێوەیە:

5- پاریس سان جێرمان: بڕی پارە پێش کۆرۆنا ملیارێک و 37 ملیۆن دۆلار. دوای کۆرۆنا 711 ملیۆن دۆلار. ئەوەش واتا یانە فەڕەنسییەکە بڕی 326 ملیۆن دۆلاری زەرەر کردووە.

4- ڕیاڵ مەدرید: بڕی پارەکەی پێش کۆرۆنا ملیارێک و 187 ملیۆن دۆلار. دوای کۆرۆنا دابەزیوە بۆ 809 ملیۆن دۆلار. زیانی دارایی یانە شاهانەکە دەکاتە 378 ملیۆن دۆلار.

3- لیڤەرپووڵ: پێش کۆرۆنا ملیارێک و 516 ملیۆن دۆلار. دوای کۆرۆنا ملیارێک و 135 ملیۆن دۆلار. زیانی دارایی بۆ پاڵەوانەکەی ئەورووپا 381 ملیۆن دۆلار.

2- بارسێلۆنا: پێش کۆرۆنا ملیار و 262 ملیۆن دۆلار. دوای کۆرۆنا 867 ملیۆن دۆلار. بەوەش دەردەکەوێت بارسا بڕی 395 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

1- مان سیتی: زۆرترین زیانی بە پلەی یەکەم بەر ئەم یانە ئینگلیزییە کەوتووە. پێش کۆرۆنا ملیار و 468 ملیۆن دۆلار. دوای کۆرۆنا ملیار و 24 ملیۆن دۆلار. ئەوەش دەریدەخات ڤایرۆسەکە ئێجگار کاریگەر بووە بەسەر دارایی یانەکەوە و بڕی  444 ملیۆن دۆلار زیانی لێداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button