ئیسپانیا

پیكێ: هیوادارم چالاكیە وەرزشیەكان بگەڕێنەوە

یاریگا: جیرارد پیكێ، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیوادارە خولەكان بگەڕێنەوە و بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی لە ئەگەری ڕاگیرانی خولەكە ڕەتدەكاتەوە.

بەرگریكارەكەی بلاوگرانا لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ووتی: سەرجەم خۆپاراستنەكان زۆر باش بوون، زۆر كەس هەبوون كە لە ڤایرۆسەكە دەترسان، پێوویستە ڕێز لە یاساكان بگرین و پابەندیان بین،ئەگەر هەموو ئەوانەمان جێ بە جێ كردئەوا هەموومان باش دەبین.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئێستا خول تەواو بێت، زۆر شت جێی گومان دەبێت، تۆپی پێم بە بێ ئامادەبوونی هاندەر خۆش ناوێت، ئەگەر خولی ئیسپانی تەواو بێت بێ ئەنجامدانی یاریەكانی دیكە ئەوا شتێكی ناشرینە، تەنانەت ئەگەر لە پێشەنگیش بین.

بۆ بیر هێنانەوە بارسێلۆنا لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 58خاڵ لە دوای 27 هەفتە ، بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button