ئەفریقا

تابووت هەڵگرە سەماكەرەكە: هیوادارم ڕۆناڵدینهۆ و میسی و ماڕادۆنا هەڵگرم بۆ ماڵی هەمیشەییان

یاریگا: بینیامین ئیدۆ، یەكێك لەوانەی سەما بە تابووتەوە دەكەن كە لەم دوایانەدا ناوبانگێكی زۆریان پەیداكرد، پێی وایە كە شانازیەكی زۆرە بۆی ئەستێرەی بەڕازیلی ڕۆناڵدینهۆ هەڵگرێ بۆ ماڵە هەمیشەییەكەی.

ئیدۆ لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ” فوت میركاتۆ”: هەندێك كەس نایانەوێت بگریەن لەسەر جەنازەكەیان،ئێمە دڵی خەڵك خۆش دەكەین وەك ئەوەی كردوومانە،تەنانەت كاتێك بگریەت و بێتاقەتیش بێت.

سەبارەت بە خۆشەویستی بۆ ئەستێرەكانی تۆپی پێ ووتی: هیوادارم تەمەنێكی درێژیان هەبێت، بەڵام ئەگەر چانسێكم بۆ بڕەخسێت ، خەون بە هەڵگرتنی ڕۆناڵدینهۆوە دەبینم وە پاشان ماڕادۆنا و دواتریش میسی.

هەروەها سەماكەرە غانیەكە ووتیشی: سوارێز وایكرد هەڵبژاردەكەمی لە جامی جیهانی دوورخستەوە بە بێ ئەوەی خۆی یاری بكات، لە وڵاتەکەی من (غانا) وتەیەک کراوە بە ناوی سوارێزەوە لێرە سوارێز واتە ‘مەحاڵ’ ئەگەر بتەوێت شتێک بەدەست بهێنیت یان بڕۆیت بۆ شوێنێک، سوارێز بوونی هەبێت، ئەوا ئیتر واتا تۆ سەرکەوتوو نابیت، ئەگەر شتێکت زۆر بوێت و سوارێز هەبێت، ئەوە یانی هەرگیز بە دەستی ناهێنیت.”

سەماكەرەكە مەبەستی لە یاری نێوان ئۆرۆگوای و غانایە لە چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2010، كاتێك سوارێز تۆپێكی لە خولەكەكانی كۆتایدا بە دەست هێنایە دەرەوە، جیان ئاسامواه لێدانە سزاكەی گۆڵ نەكرد و هەڵبژاردەكەی ماڵئاوایی كرد بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button