ئه‌ڵمانیا

لیرۆ سانێ بە گرێبەستەکەی بایەرن میونخ ڕازی بووە

یاریگا- لێرۆی سانێی یاریزانی مانچستەر سیتی لە هەرکاتێک زیاتر نزیک بۆتەوە لە گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، یانەی بایەرن میونخ و سانێ لە ڕێکەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە کە ئەو یاریزانەی لای چەپ، بگوازێتەوە بۆ ئالیانز ئارینا. ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی گفتوگۆی ناوبراو لەگەڵ یانەکەی، مان سیتی.

سانێ پێشتر یاریزانی شاڵکەی ئەڵمانی بوو. ساڵی 2016 بە بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردە مانچستەر سیتی. هەوڵەکانی بایەرن بۆ گواستنەوەی ناوبراو، چەند ساڵێکە بابەتی بازاڕی گواستنەوەکانە، بەڵام پێکانە قورسەکەی لە ئەژۆنۆیدا، لەمپەر بوو لە بەردەم هەر هەوڵێکدا بۆ جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button