ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی سێریائەی هەوڵی گەڕاندنەوەی مۆیس کین دەدات بۆ ئیتاڵیا

یاریگا- هەوڵێک لەلایەن یانەیەکی ئیتاڵیاوە لە ئارادایە بۆ گەڕاندنەوەی مۆیس کینی هێرشبەری لاو بۆ ئەو وڵاتە.

ڕاپۆرتەکان، لە نێویشیاندا گازێتا دیلۆ سپۆرت  باس لەوە دەکەن یانەی ڕۆما، دەیەوێت لەم هاوینەدا مۆیس کین بگوازنەوە ڕیزەکانیان، ئەم هەوڵەشیان لە ڕێگەی مینۆ ڕایۆلای بریکاری ئەو یاریزانەوە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ڕایۆلا هەست بە نیگەرانی دەکات بەوەی لاوە بەهرەمەندەکە وەک پێویست لە یانەی ئیڤەرتۆن پشتی پێ نابەسترێت. هەرچی خودی مۆیس کینە، دەیەوێت بە گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا و لە ڕێگەی ڕۆماوە، متمانەی ڕۆبێرتۆ مانچینی وەربگرێت بۆ بانگهێشت کردنی بۆ یارییەکانی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا.

کین هاوینی ڕابردوو لە یوڤێنتووسەوە ڕووی کردە ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی بە گرێبەستی 27.5 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button