ئه‌وروپائینگلتەرا

شەش یانەی پرێمەرلیگ دژی دەست پێکردنەوەی یارییەکانن

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند هەوڵ دەدات جارێکی دیکە دەست بە یارییەکانی ئەم وەرزە بکەنەوە و هەموو هەوڵێکیشیانداوە و چاوەڕێ دەکرێت مانگی داهاتوو یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی میرەری بریتانی بڵاویکردووە زۆرێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ ئارەزووی دەست پێکردنەوەی یارییەکان دەکەن، بەڵام بەم دواییە شەش یانە داوایان کردووە کە یارییەکان دەست پێ نەکرێنەوە، یانەکانیش برایتۆن، وێستهام یونایتد، واتفۆرد، بۆرنمۆس، ئاستۆن ڤیلا و نۆریچ سیتین و ئەوان پێیان باشە کە وەرزی ئەمساڵ کۆتایی بێت، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی یاریزانان و هاندەرەکانیان.

پرێمەرلیگی ئینگڵاند بە رادەیەکی زۆر چارەنوسی یەکلایی بووەتەوە و لیڤەرپوولی پێشەنگ لە پێناو مسۆگەر کردنی ناسناوی ئەم وەرزە پێویستیان بە دوو بردنەوەی دیکە هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button