ئه‌مریکا

یاریزانێکی مانچستەر یونایتد خۆ-بە-خۆ کەرەنتینە دەشکێنێت

یاریگا- سەرباری ڕێکارە توندەکان کە زۆرێک لە وڵاتان گرتوویانەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یاریزانێکی مانچستەر یونایتد کەرەنتینە دەشکێنێت.

مارکۆس ڕۆخۆ، کە بە شێوەی خواستن دراوە بە ئیستودیانستی ئەرجەنتینی، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێکانیدا خەریکی جگەرە کێشان و یاری پۆکەرن، ئەوەش کاردانەوەی زۆری دروست کرد، ئەگەرچی ڤیدیۆکە هەر زوو سڕیاوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە ئەو بەرگریکارە ڕێکارەکان بشکێنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڤیدیۆیەکی دیکەی یاریزانە 30 ساڵەکە بڵاو بووەوە کە یاری تۆپی پێ دەکات لەگەڵ هاوڕێکانیدا.

 

Back to top button