Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چێزنی نامەکەی فلیک دوای شكستی سێڤییا بۆ یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا ئاشکرا ده‌كات

دوو یاریی تەواو جیاواز بوون

Yariga App

یاریگا –

ڤۆیچێک چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندیی یانەی بارسێڵۆنا، ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی ئاشکرا کرد کە هانزی فلیکی ڕاهێنەر دوای دۆڕانە قورسەکەیان بەرامبەر سێڤییا ئاراستەی یاریزانانی کردووە.

چێزنی جەخت لەوە دەکاتەوە کە تیپەکە باشترین ئاستی خۆی پێشکەش نەکردووە و پێویستە بۆ دوورکەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی شکستەکان، لە هەموو یارییەکدا 100%ی توانای خۆیان پێشکەش بکەن.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ڤۆیچێک چێزنی بەراوردی لە نێوان شکستی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ و شکستی بەرامبەر سیڤییا لە خولی ئیسپانیا کرد و گوتی

“دوو یاریی تەواو جیاواز بوون، پاریس لە ئێمە باشتر بوو و وردتر یاریی دەکرد.”

گۆڵپارێزە گوتیشی،

 “ئەوان چالاکییەکی زۆریان نیشاندا و لە ڕووی تاکتیکییەوە لە ئاستێکی بەرزدا بوون. ئەمە بە دڵی ئێمە نییە و ئازارمان دەدات، بەڵام دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ بکەین، بەڵام لە یارییەکەی سیڤییا، ئێمە باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش نەکرد، یارییەکی کارەساتبار بوو و ئەمەش شتێکە کە لەوانەیە ڕووبداته‌وه‌.


چێزنی درێژەی پێدا،

 “ئەمە کەمێک جێگەی نیگەرانییە، بەڵام گرنگە تێبگەین کە وەرزەکە هەمیشە ئاسان نابێت، و ئەگەر 100%ی توانامان پێشکەش نەکرد، لەوانەیە تووشی شۆک ببین، پێویستە ئاستێکی زۆر باشتر پێشکەش بکەین.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە هۆشدارییەکی توندی دا و گوتی،

ئەگەر دەمانەوێت ئاستێکی وەک وەرزی ڕابردوو یان باشتر پێشکەش بکەین، دەبێت ئەوە بزانین کە ئەگەر لە هەموو یارییەکدا هەموو توانای خۆمان پێشکەش نەکەین و بە تەرکیزەوە نەمێنینەوە، ئەوەی لە سێڤییا ڕوویدا، لەوانەیە دووبارە ببێتەوە.”

نامەکەی فلیک دوای شکستەکە

سەبارەت بە نامەی ڕاهێنەرەکەیان دوای دۆڕانە گەورەکە، چێزنی ئاشکرای کرد،

 “بێگومان دڵخۆش نەبوو، چونکە ئەگەر تۆ ڕاهێنەری بارسێلۆنا بیت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا دوو یاری بدۆڕێنیت، ئەوا ئەمە باشترین سیناریۆ نییە.”

گۆڵپارێزه‌كه‌ په‌یامه‌كه‌ی فلیی له‌ ژووری جلگۆرین ئاشكرا كرد فلیك رایگه‌ند،

 “پێویستە لەوە تێبگەین کە ئەگەر یارییەکان بدۆڕێنین، دەبێت بگەڕێینەوە و کاربکەین و باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین و کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان بکەین، هەروەک چۆن وەرزی ڕابردوو کردمان.”

له‌ كۆتاییدا گوتی، فلیك به‌دڵته‌نگیه‌وه‌ رایگه‌یاند، ده‌بێت 100% ئاستی خۆتان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ناكرێت به‌م شێوازه‌ به‌رده‌وامبین ئه‌مه‌ تیپه‌كه‌مان دووچاری كاره‌سات ده‌كات.

بارسێلۆنا له‌ خولی یانه‌كانی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ  به‌رامبه‌ر سێڤییا و پاریس سانجێرمان دووچاری شكست بوو به‌مه‌ش ره‌خنه‌ی زۆر له‌ ئاستی تیپه‌كه‌ گیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button