Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راتکڵیف ماوەی پێویستی بۆ مانەوەی ئامۆریم ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

سێر جیم راتکڵیف بێدەنگی شکاند پەیوەست بە زیادبوونی دەنگوباسەکانی دوورخستنەوەی روبێن ئامۆریم.

ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد لەوەتەی ئامۆریم لە مانگی نۆڤێمبەری 2024 پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی بەڕێوەدەبات، لە خراپەوە بۆ خراپتر چووە. هەر لەسەردەستی ناوبراویش بوو مان یونایتد ئەم وەرزە تەنها لە کێبڕکێ نێوخۆییەکان بەشدارە نەک لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، راتکڵیفی هاوخاوەن کە دەسەڵاتی زۆرینەی باڵای هەیە لە بڕیارەکان، ماوەی پێویستی بۆ مانەوەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە ئاشکراکرد و وتی

ئامۆریم هێشتا لە باشترین وەرزەکانی خۆی پیشاننەداوە. ئەو دەبێت لە ماوەی سێ ساڵدا ئەوە بسەلمێنێ کە راهێنەرێکی مەزنە.

لە درێژەی لێدوانەکانیدا، راتکڵیف بەرگرییەکی زیاتری پیشاندا بۆ ئامۆریم و کاتە سەختەکانی ئێستای بە سێر ئالێکس فێرگسن و میکێل ئارتێتا چواند لە یەکەمین وەرزەکانیان لەگەڵ مان یونایتد و ئارسیناڵ، وتی

ئەو فشارانەی سەر فێرگسنم  بیرە کە هەر لە یەکەمین دوو ساڵی خۆیدا لەگەڵ مان یونایتد داوای دوورخستنەوەیان دەکرد. تەماشای ئارتێتا لەگەڵ ئاسیناڵ، یەکەمین دوو ساڵی توشی چ زەحمەتیەک بوو.

بۆیە ئێمەش دەبێت پشوودرێژبین و تەماشای ئەنجامەکان بۆ دوورمەودا بکەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button